نوێترین لێدوانی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی مووچە
وێستگە نیوز-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئامادەكاری تەواو بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە و بەمنزیكانە لیستی مووچە رادەگەیەنرێت.
د.جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە و بەمنزیكانە لیستی نوێی مووچە و وردەكارییەكەی رادەگەیەنرێت.
ناوبراو وتی "ئێمە پێش هەموو كەس و لایەنێك ئامانجمان ئەوەیە هەواڵی مووچە نەبێتە هەواڵی بەپەلە، داراییش هەموو دەسەڵاتی پێدراوە و بڕیارمان داوە داهاتی نەوتی و نانەوتی بگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم".
سەبارەت بەدەركەوتنی كۆرۆنای نوێ لەشاری دهۆك و رێكاری نوێی تەندروستی، جوتیار عادل رونیكردەوە، وەزارەتی تەندروستی رێكاری ئامادە كردووە، ئەگەریش دۆخەكە بگاتە حاڵەتی دیكەی مەترسیدار رێكاری دیكە دەگرنەبەر.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەكرد، سەرۆكی حكومەت هەموو وەزارەتەكانی راسپارد بۆ ئەوەی ماوەی كەمتر لە دوو هەفتە رێكخستنەوەی خەرجی و داهات بەرز بكەنەوە و لەنزیكترین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەند بكرێت.
PM:05:05:13/01/2021
ئهم بابهته 25596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت