پەرلەمانتارێكی عێراق: تاوانە دەنگ بدرێت بە پشكی هەرێم كە لە بودجەی ساڵی 2021 دانراوە

‌نەدا شاكر

وێستگە نیوز- سروە ئەحمەد

پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، تاوانە دەنگ بدرێت بەو پشكەی هەرێم كە لەپرۆژە بودجەی عیراقدا دانراوە، ئاماژەی بەوەشكرد حكومەتی فیدراڵی لاوازە بەرامبەر حكومەتی هەرێم.

نەدا شاكر، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هاوپەیمانی نەسر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە حەیدەر عەبادی سەركردایەتی دەكات لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ وێستگە نیوز كە ئەمڕۆ بڵاودەكرێتەوە رایگەیاندووە، كورد بەشێكە لە گەلی عیراق و هەست بە كێشەكانیان دەكەن، دەزانن حكومەتی هەرێمی كوردستان موچەی فەرمانبەرانی نادات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، حكومەتی هەرێم داهاتی نەوت و دەروازە سنورییەكان دەبات، لە كاتێكدا هیچ داهاتێك رادەستی حكومەتی فیدراڵ ناكات و داوای موچەش لە حكومەتی فیدراڵی دەكات كە ئەوە نابێت و پێچەوانەی دەستوری عیراقە.


PM:03:24:13/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو