ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ یاسا ده‌كات

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگه‌ نیوز ـ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی كانوونی دووه‌می 2021، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە 35 ساز دەكات و خوێندنەوەی دووەم بۆ ژمارەیەك پڕۆژە یاسا دەكات.


لە راگەیەنراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا هاتووه‌: ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی ژمارە 35 ساز دەكات كە نۆ بڕگە لەخۆدەگرێت، پێنج لەبڕگەكان تایبەتە بەدەنگدان بە ژمارەیەك پرۆژە یاسا و گرنگترینیان بریتییە لە دەنگدان بە پرۆژە هەمواری سێیەمی یاسای ژمارە 185ی ساڵی 1969ی ژمێریاران و ووردبینیكەران.

ئاماژەشیداوە لە بڕگەكانی تری بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پرۆژە یاسا دەكرێت.

راشیگەیاندووە، دانیشتنەكە بۆ تاوتوێكردنی پرۆژە یاسای بودجەی فیدڕاڵی عیراق بۆ ساڵی دارایی 2021 بەردەوام دەبێت.


AM:11:05:13/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت