کەشناسی: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات
دیمەنێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان پەڵەهەور و هەوری تەواودا دەبێت و سبەی پێنجشەممەش بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەپەڵەهەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و خێرایی با لە نێوان 5 بۆ 10 کلیۆمەتردا دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە لەناوچە شاخاوییەکان و نیوەڕۆش لەناوەندی شارەکان بارانبارین دەستپێدەکات، هەروەها لەو شەودا بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.
AM:10:32:13/01/2021
ئهم بابهته 10388
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت