حه‌وت ملیۆن دۆلار بۆ سه‌ری زاواكه‌ی زه‌واهیری دیاری كرا
عبدولره‌حمان مه‌غریبی
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا خه‌ڵاتێكی حه‌وت ملیۆن دۆلاری ده‌دات به هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌سه‌ر زاواكه‌ی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده بدات.
محه‌مه‌د ئه‌باتی یان محه‌مه‌د مه‌غریبی ئه‌و دوو نازناوه‌یه كه عبدولره‌حمان مه‌غریبی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی قاعیده و زاوی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری به‌كاری ده‌هێنێت، شاره‌زایانی بواری رێكخراوه چه‌كداره‌كان زاواكه‌ی زه‌واهیری به "رێوی" ناوده‌به‌ن و ده‌ڵێن به‌توانایه له هونه‌ری خۆشاردنه‌وه و چه‌واشه كردن‌دا.
كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه مه‌غریبی سودێكی زۆری له‌و دنگۆیانه بینی كه ده‌یانوت كوژراوه، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر خۆی شارده‌وه و ده‌رنه‌كه‌وت و له ژێره‌وه له‌گه‌ڵ زه‌واهیریی خه‌زوریدا كاروباری رێكخراوی قاعیده‌یان له ئێران به‌ڕێوه‌ده‌برد.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا عبدولره‌حمان مه‌غریبیی هێناوه ناو ناوان و ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه بۆ گه‌یشتن به مه‌غریبی، هه‌ر كه‌سێك زانیاری بدات به حه‌وت ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كرێت.
عبدولره‌حمان مه‌غریبی له‌دایكبوی ساڵی 1970ی شاری مه‌راكیشی مه‌غریبه و له ساڵی 2012ه‌وه فه‌رمانده‌ی گشتیی رێكخراوی قاعیده‌یه له ئه‌فغانستان و پاكستان، به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت ناوبراو له ئێرانه‌وه ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات، هه‌ربۆیه پۆمپیۆ وتی ئێران بۆ رێكخراوی قاعیده بوه‌ته ئه‌فغانستانێكی نوێ و به‌رپرسانی تارانی به داڵده‌دانی ئه‌و رێكخراوه تۆمه‌تبار كرد.
PM:11:53:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4052
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت