رێژه‌ى دانیشتوانى عیراق ساڵى رابردوو‌ 2.6% زیادیكردووه‌


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق  رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵى رابردوو ژماره‌ى دانیشتوانى عیراق گه‌یشتۆته‌ 40 ملیۆن كه‌س.

 وه‌زاره‌تى پلاندانانى عیراق، ژماره‌ى دانیشتوانى عیراقى بۆساڵى 2020 بڵاو كردۆته‌وه به‌ پێى ئاماره‌كه‌ش، ژماره‌ى دانیشتوانى عیراق گه‌یشتۆته‌ 40 ملیۆن كه‌س له‌و رێژه‌یه‌ش ‌49.1% له‌ ره‌گه‌زى مێ، ‌50.5% ره‌گه‌زى نێرن.

له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌، 56.5% یان له‌ ته‌مه‌نى (15بۆ65) ساڵن و 40.4% له‌ ته‌مه‌نى یه‌ك ساڵ بۆ 14 ساڵن.

هه‌ر به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى پلاندانان، له‌ ساڵى 2020دا، ڕێژه‌ى دانیشتوان 2.6% زیادى كردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2019.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ پێی‌ خشته‌ى وه‌زاره‌تى دارایى‌ بۆ پرۆژه‌ یاسایى 2021، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عیراق به‌ هه‌رێمیشه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ى (41 ملیۆن وسه‌د و 90 هه‌زار و 700) كه‌س دانراوه‌، به‌رزترین ڕێژه‌ی‌ دانیشتوانیش هی‌ پارێزگای‌ به‌غدایه‌21%، نزمترینیش هی‌ پارێزگای‌ موسه‌نایه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ى 2%.
به‌پێى خشته‌ى پرۆژه‌ بودجه‌ى ساڵى 2021 عیراق بێت له‌مساڵ ڕێژه‌ى دانیشتوان به‌رزتر ده‌بێته‌وه‌.


PM:04:29:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت