له کەرکوك چه‌كدارێكى داعش دەستگیرکرا
وێستگه نیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، یەکەی هەواڵگری پۆلیسی ئیتحادی توانیویانە چەکدارێکی داعش لە سنوری ناحیەی لەیلان دەستگیر بکەن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه ئه‌و چه‌كداره‌ى ده‌ستگیركراوه قه‌ناس به‌ده‌ست بووه.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى كه تێیدا هاتووه، یەکەی هەواڵگری پۆلیسی ئیتحادی توانیویانە چەکدارێکی داعش لە سنوری ناحیەی لەیلان دەستگیر بکەن، ئەو چەکدارەی داعش لە بازنه‌ى کەرکوک قەناسی داعش بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە نێو کەمپی ئاوارەکانی لەیلان بووە، له‌به‌رئه‌وه‌ى ناوبراو بەو جۆرە ویستویەتی خۆی لە دەزگا ئەمنیەکان بشارێتەوە.
ئه‌مه له كاتێكدایه داعش له عیراق كۆتایهاتووه، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانى داعش سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه له ناوه‌ڕاست و خواروى عیراق، كه رۆژانه چه‌ندین چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، چه‌ندین كه‌سیش بونه‌ته قوربانى ده‌ستى چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچانه.
PM:02:07:12/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت