ئیسرائیل، بەحرەین و ئیمارات دوو رێککەوتن لەبواری ئاودا واژۆ دەکەن

‌بنکەیەکی چارەسەرکردنی ئاوی سوێر - وێنە-ئەرشیف

وێستگەنیوز-

دوای تێپەڕبوونی چوار مانگ بەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئیسرائیل، بەحرەین و ئیمارات دوو رێککەوتن لەبواری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا بۆ پاکردنەوەی ئاوی سوێر و پاڵاوتنی بەمەبەستی بەکارهێنانی بۆ خواردنەوە واژۆ دەکەن.

رۆژنامەی Globesـی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، کۆمپانیای نیشتیمانی ئاو لەئیسرائیل (میکوروت) کەتایبەتمەندە لەبواری بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەم بەمەبەستی پاکردنەوەی ئاو، لەئیستادا سەرقاڵی گفتوگۆیە بەمەبەستی ئەنجامدانی رێککەوتن لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات و بەحرەین و واژۆکردنی رێککەوتنێک لەسەر پاڵاوتنی ئاوی سوێر.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئیستادا بابەتی واژۆکردنی رێککەوتنەکە لەقۆناغی گفتوگۆدایە و بەواژۆکردنیشینی ساڵانە ملیاران دۆلار داهات بۆ کۆمپانیای ناوبراو زیاد دەکات و هاوکارێکی سەرەکی ئەو دوو وڵاتەش دەبێت لەگەیشتنیان بەئاوی پاکراوە بۆ خواردنەوە و بەکارهێنان.

13ی ئابی ساڵی 2020، ئیسڕائیل و ئیماڕات بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لەحەوت دەیە رێککەوتنێکی مێژوییان بە نێوەندگیری ئەمریکا واژۆکرد کە دواتر شانشینی بەحرەین-یش بو بە بەشێک لەو رێککەوتنە، برایان هۆک نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بۆ ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو  رێککەوتنەی بە "مۆتەکەی ئێران" ناوبرد.


AM:11:32:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت