ئیدارەی ترەمپ وڵاتێکی خستەلیستی "پشتیوانانی تیرۆر"ـی ئەمریکا


وێستگەنیوز-

ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ چەند رۆژێك بەرلە کۆتاییهاتنی ویلایەتەکەی دەوڵەتی کوبای خستە لیستی "پشتیوانانی تیرۆر"ـی ئەمریکا و چەند سزایەکیشی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، وەزارەتی دەرەوە دەوڵەتی کوبای خستە لیستی "پشتیوانانی تیرۆر"ـی ئەمریکا ئەوەش بەهۆی ئەو پشتیوانیانەی ئەو وڵاتە پێشکەشی "هەڵمەتەکانی تیرۆری نێودەوڵەتیان دەکات لەرێگەی پێدانی مافی مانەوە بەو کەسانە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارەکە پەیامێکی رونە بۆ حکومەتی کوبا کە دەستبەرداری پشتیوانیکردنی "تیرۆر بێت و ئەو کەسانەی لەدادگای ئەمریکا داواکراون رادەستبکات".

ناکۆکییەکانی نێوان ئیدارەی ترەمپ و کوبا پەیوەندی هەیە بەرەتکردنەوەی رادەستکردنی دوو هاوڵاتی داواکراوی ئەمریکا لەو وڵاتە، کە واشنتن بەهۆکار و ئەنجامدەری تەقینەوەکەی ساڵی 2019ی ویلایەتی کۆڵۆمبیای وڵاتەکەی دەزانێت، کە لەئەنجامی تەقینەوەکەدا 20 کەس کوژران.


AM:08:37:12/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو