سعودیە پێشوازی لە بریارێكی واشنتۆن دەکات
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
سعودیە پێشوازی لە بریارەکەی واشنتۆن دەکات لە بارەی بریاری خستنە ناو لیستی تیرۆری گروپی چەکداری حوسییەکانی یەمەن و هەژمارکردنی سەرکردە باڵاکانیان وەک تیرۆریست.
ئهمڕۆ دوو شهممه 11ی كانوونی دووهمی 2021، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە له راگهیهندراوێكدا، پێشوازی لە بریارەکەی واشنتۆن دەکات لە بارەی خستنە ناو لیسیتی تیرۆری گروپی چەکداری حوسییەکانی یەمەن.
له راگهیهندراوهكهدا ئاماژەی بەوەش داوه "کارێکی زۆر گرنگە بریاری هەژمارکردنی سەرکردە باڵاکانیان وەک تیرۆریست و خستنی ناویان بۆ ناو لیستی داواکاراوانی جیهانی".
وەزارەتەکه ئهوهشی خستووهتهروو "پێویستە هاوکاری حکومەتی شەرعی و یاسایی یەمەن بکرێت و سنورێک بۆ ئەو میلیشیایانە دابندرێت کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن و دەیانەوێت ئارامی و سەقامگیری یەمەن تێکبدەن، هەروەها پێویستە حوسییەکان بگەڕێنەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و چی تر خەڵکی یەمەن نەبنە قوربانی".
سعودیە جەختی کردۆتهوه لهوهی "بە هەموو جۆرێک هاوکاری حکومەتی یەمەن دەکەن و پاڵپشتی تەواویان دەبن بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە مرۆیی و ئابووری و سیاسییەی لەو وڵاتە سەری هەڵداوە".
ئەمە دوای ئەوە دێت، ئەمرۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرایكرد، گروپی چەکداری حوسییەکانی یەمەنیان کردۆتە لیستی تیرۆرەوە و سێ لە سەرکردە باڵاکانی ئەو گروپەشیان وەک داواکاراوی جیهانی ناساند.
PM:07:42:11/01/2021
ئهم بابهته 2140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت