بەرێوەبەری کۆمپانیایەکی گەورەی بیانی لەسەر گەندەڵیی نەوتی عیراق دەستگیردەکرێت
دەستگیرکردنی دەیڤد ساڤاج
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
بەرێوەبەری پێشووی کۆمپانیای لایتۆن هۆڵدینگس بەهۆی پێدانی بەرتیل و زانیاری نادروست لەسەر گرێبەستە نەوتییەکانی عیراق دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری The Sydney Morning Herald، پۆلیسی ئوستورالیا رایگەیاندووە، دەیڤد ساڤاج، بەرێوەبەری پێشووی کۆمپانیای لایتۆن هۆلدینگس بە تۆمەتی تێوەگلان لە پێدانی نزیکەی 78 ملیۆن دۆلار وەک بەرتیل و ناوزراندنی کۆمپانیاکە دەستگیرکراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەو بەرێوەبەرە تەمەن 60 ساڵە، تۆمەتبارە بە پێدانی زانیاری هەڵە و نادروست سەبارەت بە گرێبەستەکانی کۆمپانیای ناوبراو و هەرەشەکردن لەو کەسانەی هەوڵیان داوە گەندەڵیەکانی ئاشکرا بکەن، هەروەها هەستاوە بە پێدانی ئەو بڕە زۆرە وەک بەرتیل لە پێناو بەدەستهێنانی گرێبەستێکی زەبەلاحی نەوت لەناو خاکی عیراقدا".
بە پشت بەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان رۆژنامەکە دەڵێت "نزیکەی 77 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار وەک بەرتیل ئاڵوگۆڕکراوە لە نێوان کۆمپانیای ئۆنائۆیل و بارەگاکەیان لە مەغریب و لایەنی سێیەم کە هێشتا نادیارە".
دەستگیردنەکەشی لە پاش ئەوە دێت کە ئەو بەرێوەبەرە بۆ ماوەی دوو هەفتە کەرەنتین کرابوو لە هۆتێلێکی شاری سیدنی دوای گەڕانەوەی لە فەرەنسا لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا.
لە ئێستاشدا وتەکانی لە لایەن دادگاوە لێوەرگیراوە و بە کەفالەت ئازادکراوە و چاوەرێی رۆژی دادگایی کردنەکەی دەکرێت بۆ یەکلابوونەوەی دۆسیەکەی.
هاوکات لە پاش رووداوی دەستگیرکردنەکە، ماڵپەری فرانس پرێس ئاماژەی بەوە کردووە "کە زۆربەی ئەو گرێبەستە شارداوانە و بەرتیل پێدانە زۆرانە لە لایەن بەرپرسە باڵاکانی عیراقەوە ئەنجام دراون، ئەو بەرپرسانەی لە دۆسیەی نەوت و فرۆشتنی ئاگادارن".
PM:05:37:11/01/2021
ئهم بابهته 5692
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت