كوتله سیاسییه‌كانی عیراق ناڕه‌زایی زۆریان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه هه‌یه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021 كرد و به‌نیازیشه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ درێژه به دانیشتنه‌كان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بكات.
له دوای خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه، زۆربه‌ی كوتله سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عیراق ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر پڕۆه‌كه هه‌یه كه رێژه‌ی خه‌رجی تیایدا ده‌گاته 150 تریلیۆن دینار، كوتله‌كان ئه‌مه به نادادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی بودجه‌كه‌دا ده‌زانن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق تێبینیی خۆی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكه هه‌یه به‌تایبه‌ت بڕگه‌ی كورتهێنانی داراییه كه ده‌گاته 71 تریلیۆن دینار و لیژنه‌كه كه به زیاده‌ڕۆیی ده‌زانێت.
بڕیاره دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، په‌رله‌مانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاساكه بكات و تێبینییه‌كان به‌هه‌ند وه‌ربگرێت، په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت به زوترین كات پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند بكات تا كێشه‌ی و قه‌یران به‌رۆكی وڵات نه‌گرێت.
PM:04:49:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت