پزیشکە تایبەتەکەی ئوسامە بن لادن لە تەلارێکی شاهانەدا لە بەریتانیا دەژی
عادل عەبدولباری
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
پزیشکە تایبەتەکەی ئوسامە بن لادن دوای ئازادبوونی لە زیندانێکی ئەمریکا ئێستا لە تەلارێکی شاهانەدا لە بەریتانیا دەژی كه نرخهكهی دهگاته یهك ملیۆن پاوهنی بهریتانیا، پزیشكهكه ئێستا بە ئازادانە دەگەرێت و کاتەکانی لهو وڵاته بهخۆشی بەسەر دەبات.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، عادل عەبدولباری تەمەنی 60 ساڵە و لە پاش گەرانەوەی لە کانوونی یەکەمی 2020دا بۆ بەریتانیا، لە ئێستادا لەگەڵ خێزانەکەیدا ژیان بەسەر دەبات و باوکی شەش کچە و رۆژانە پیاسه دەکات و لە ناوچەکەی خۆیاندا دەگەڕێت.
راشیگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمریکا فەرمانی ئازادبوونیان لە زیندان بۆ عەبدولباری دەرکردووە، بەهۆی ئەوەی کێشی زۆر زیادی کردووە توشی نەخۆشی تەنگەنەفەسی بووە وئەمەش ئەگەری توشوونی بە کۆرۆنا زۆر زیاتر بووه.
عەبدولباری لە بنەرەتدا میسریە و لەو وڵاتە لە دایکبووە و لە ساڵی 1991 مافی پەنابەری لە بەریتانیا وەرگرتووە، ماوەی چەند ساڵێکیش وەک وتەبێژی ئوسامە بن لادن بووە لە ئەوروپادا.
لە ساڵی 1999 بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر بالیۆزخانەکانی ئەمریکا لە تەنزانیا و کینیا کە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 224 کەس، لە لایەن بەریتانیاوە دەستگیرکراوە و سزای 25 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە و لە 2012 رادەستی ئەمریکا کراوەتەوە.
ئەو پزیشکە تۆمەتبار بووە بە ئەنجامدانی 285 تاوان بەڵام تەنها دانی نابوو بە هەندێکیدا، لە ناویشیاندا هەرەشە کردن لە خەڵک و فەرمان کردن بە کوشتنی ئەو ئەمریکیانەی لە دەرەوەی ئەمریکا دەژین، عهبدولباری باوكی چهكدارێكی داعیشه بهناوی (عەبدولحەمید عەبد) کە لە ئیسپانیا دەستگیرکرا، ئاشكرابونی عهبدولحهمید دوای ئهوه هات كه وێنەی لەگەڵ چەند کەلـلە سەرێکی سەربازانی رژێمەکەی بەشار ئەسەددا گرتبوو.
لە پاش ئازادبوونیشی لە زیندان، حکومەتەکەی دەیڤد کامیرۆن گفتوگۆیان لەگەڵ ئەمریکادا کرد و بە مەبەستی پێشێل نەکردن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ ڕێگەیان پێدا بگەڕێتەوە بەریتانیا، بەڵام دەزگای هەواڵگری و پۆلیسی ئەو وڵاتە رایانگەیاندوە کە دەبێت بۆ ماوەی چەند ساڵێك چاودێری وورد بکرێت و ئاگاداری هەموو پەیوەندی و گەشتکردن و جوڵەکانی بن.
PM:04:23:11/01/2021
ئهم بابهته 5516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت