به‌ختیار شاوه‌یس: ئەوەی له زیندانه‌كانی عیراق بینیم، هەڵوەشانوەی خێزان و کۆمەڵگه‌یه
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێكی كورد له لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد كه له زیندانه‌كانی عیراقدا 600 هه‌زار زیندانی هه‌یه و له‌و ژماره‌یه‌ش 20 هه‌زاریان هێشتا له ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریدان، ده‌شڵێت ئه‌وه‌ی كه له زیندانه‌كاندا بینیویه‌تی "هەڵوەشانوەی خێزان و کۆمەڵگه و شكستی پەروەردەیه.
به‌ختیار شاوه‌یس، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه كه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه، وەک لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی مێرد منداڵان و گەورانیان کرد بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربون لەڕەوشی زیندانی‌کراون لەڕووی تەندروستی و خزمەتگوزاری و چاککاری و دەرونی.
وتیشی لەناو چیرۆکی هەر یەک لەم زیندانیانە شتی سەیر و ستەمکاری دەبیستی، کەبەداخەوە هەندێکیان تەمەنیان خوار 15 ساڵیە و ده‌ڵێت "دەزانم لەهەموو کۆمەڵگەیەک تاوان و تاوانکاری هەیە، بەڵام ئەوانەی کەئەمڕۆ بەچاوی خۆم دیم، هەڵوەشانوەی خێزان و کۆمەڵی عیراقی و فەشەلی کەرتی پەروەردە و فێرکردن نەبێ هیچیتری لێ ناخوێنرێتەوە".
له نوسینه‌كه‌یدا به‌ختیار شاوه‌یس باسی له‌وه‌شكردوه كه بەدرێژایی مێژوو عیراق وڵاتێک بووە کە شەڕو ئاژاوە و بەریەککەوتنی تائیفی و سیاسی و کۆمەڵایەتی تێدا زاڵ بووه، کۆمەڵگەی عیراق بەهۆی سیاسەتی فاشیەت و تائیفیەت و سڕینەوەی یەککتر هەمیشە بەرهەمهێنی تاکی توندڕەو و بێ بەزەیی بووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه لەدوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو، زەمینەکە مایەوە و تیرۆر و سڕینەوەی ناسنامە لەسەر بنەمای ئایین ومەزهەب و گەندەڵکاری لەحوکمدا ، ئەوەندەی تر هەژاری و شێواندنی شیرازەی خێزان و ڕق و کلتوری کوشتن و سەربڕینی داهێنا و شێوازە جۆراو جۆرەکانی تاوان ڕۆژانە ئەنجام دەدرێت.
PM:03:38:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت