ئەمریکا حوسیەکانی یەمەنی خستە لیستی تیرۆرەوە
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە گروپی چەکداری حوسیەکانی یەمەن وەک گروپێکی تیرۆریستی هەژماردەکەن لە پاش ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە ئەو گروپە رێگری دەکەن لە گەشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بە خەڵکی ئەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئار تی نیوس، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، گروپی چەکداری حوسییەکانی یەمەن وە گروپێکی تیرۆریستی هەژمار دەکەن لە پاش ئەوەی زانیاریان پێگەشتووە کە ئەو گروپە رێگری دەکەن لە گەشتنی هاوکارییە مرۆییەکان بەو وڵاتە.
پۆمپیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەر یەک لە (عەبدولمەلک حوسی، عەبدولخالق بەدرەدین حوسی، و عەبدوڵا یەحیا حەکیم) کە سێ سەرکردەی باڵای ئەو حیزبەن وەک سێ تیرۆریستی داواکراوی جیهانی هەژماردەکەین و لە داهاتوشدا زانیاری زیاتریان لەسەر بڵاو دەکەینەوە".
راشیگەیاندووە "زانیاری تەواومان هەیە کە ئەو گروپە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، هەروەها هیچ سوودێکیان بۆ دانیشتوانی ئەو وڵاتە نیە و هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن و ئازاریان دەدەن".
ئەو وەزیرە جەختیشی کردەوە "کە ئەو بریارە سودی زۆری دەبێت بۆ زیاتر سەقامگیربوونی ناوچەکە و ڕێگرتن لە تەشەنەسەندنی توندوتیژیەکان".
حوسیەکانی یەمەن گروپێکی چەکدارین لە ساڵی 1992 لە لایەن حسێن بەدرەدین حوسیەوە دامەزراوە و گوایه دروشمیان نەهێشتنی گەندەڵی سیاسی و ئابووریە لەو وڵاتەدا و وهك خۆیان دەڵێن "هەوڵدەدەین بۆ سەقامگیربوونی ناوچەکە و کەمکردنەوەی هەژموونی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا".
بهڵام ئهوهی تائێستا لهسهر حوسیهكان دهوترێـت، ئهوهیه كه ئهو گروپه لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دارایی و سەربازی وەردەگرن و چەندین جاریش بۆردومانی سعودیەیان کردووە، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه كه حوسیەکان هۆکار بوون بۆ گەشتنی وڵاتی یەمەن بەم قۆناغە نا هەموارە و لە دواین پێشهاتیشدا، ئەمریکا ناوی ئەو گروپە و سی سەرکردەی باڵای گروپەکەی خستە لیستی تیرۆرەوە.
PM:03:14:11/01/2021
ئهم بابهته 1820
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت