ئارنۆڵد: ترامپ فاشلترین سه‌رۆكه له مێژوودا
وێستگه نیوز-
ئارنۆڵد شوارزنیگه‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانه‌ى هێرشیان كرده سه‌ر كۆنگرێسى ئه‌مریكا لایه‌نگرى دۆناڵد ترامپ و نازییه‌كان بوون ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ترامپ سه‌ركرده‌یه‌كى فاشله.
ئه‌ستێره‌ى ناودارى هۆلیۆد شوارزنیگه‌ر، دادوه‌رى پێشووى كالیفۆرنیا له كورته ڤیدۆیه‌كدا له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت" ترامپ له مێژوودا خراپترین سه‌ركرده ى مێژوو بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هێرشكردنه سه‌ر بیناى گه‌وره‌ى باره‌گاى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران شه‌وێكى "شوشه‌ى شكاو" بووه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و شه‌وه‌ى به شه‌وى "شوشه‌ى شكاو" پێناسه كرد، به هاوشێوه‌ى تێكدانى نازییه‌كانى (ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا) بۆ سه‌ر ماڵى یه‌هودییه‌كان و قوتابخانه و كۆمپانیاكانیان له ساڵى 1938 شوبهاند.
ئارنۆڵد چونه سه‌ر كۆنگرێسى ته‌نها به تێكشكانى بیناى گه‌وره‌ى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا نازانێت به‌ڵكو ده‌ڵێت"هێرشكاران ئه‌و بیرۆكه‌شیان تێك‌شكاند كه له ئاینى ئیسلامه‌وه بۆمان هاتبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و بناغه‌ى وڵاته‌كه‌مانى له‌سه‌ر بنیات نرابوو تێكیان شكاند".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له نه‌مساش وه‌ك گروپى ئه‌مریكى "براود بویز" كه سه‌ربه‌نازییه‌كانى ئه‌مریكابوون به‌پێى زانیاریمان هه‌ندێكیان ده‌ستگیركران له واشنتۆن له پێش روداوه‌كه و دواى كارى ئاژه‌وه‌گێڕیه‌كه‌ش .
له درێژه‌ى ڤیدیۆكه‌دا ئارنۆڵد به‌رده‌وامه له تاوانباركردنى ترامپ و ده‌ڵێت" ترامپ هانى خه‌لكى داوه بۆ ئه‌وه‌ى ئینقلاب ئه‌نجام بده‌ن درۆى بۆ خه‌ڵك كردووه ".
ترامپیشى به كه‌سێكى فاشیل پێناسه كرد، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئاسوده‌م به‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ترامپ به‌ره‌و كۆتایى ده‌چێت .
داواشى له یه‌كه‌ى نیشتمانى كرد كه پاڵپشتى جۆبایدن سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراو بكه‌ن، هه‌روه‌ها وتیشى، ئه‌وانه‌ى واهه‌ست ده‌كه‌ن ده‌توانن ده‌ستورى ئه‌مریكا له كار بخه‌ن، باش بزانن كه هیچ كات سه‌رناكه‌ون.
ئارنۆڵد جه‌ختیشیكرده‌وه، له دواى ڕوداوه‌كانى ئه‌م كۆتاییه‌ى ئه‌مریكا كه رویدا به‌هێزتر هه‌ڵده‌سینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌زانین ئه‌وه‌ى له‌ده‌ستى ده‌ده‌ین، ئه‌وانه‌ى كه ئاژاوه گێڕى ده‌كه‌ن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌م نزیكانه.
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت ئه‌مریكاى دیموكرات هاوشێوه‌ى ئه‌و شمشێره‌یه كه له فیلمى "كونان به‌ربه‌رى" هه‌یه وتیشى، ئه‌وه شمشێرى كونانه چه‌ند ئارام بێت به‌هێزتر ده‌بێت.
رونیشیكرده‌وه، دیمو‌كراتى ئه‌مریكا "پۆلاى شمشێرین" كه شارایه‌وه به‌هۆى (جه‌نگ، ناعه‌داله‌تى، یاخیبون)
رۆژی چوارشەممە لەکاتی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا دوای کۆبونەوە و گوێگرتن لەوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس و بەهۆیەوە دانیشتنەکان راگیران، دواتر پۆلیس گیانلەدەستدانی چوار کەس و دەستگیرکردنی 52 کەسی دیکەی راگەیاند.
PM:02:16:11/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت