هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت


وێستگه‌ نیوز ـ
رۆژی یەکشەممەی داهاتوو 17ی كانوونی دووه‌می 2021، بە لێبڕینی 21٪ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت.
 

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سایتی رووداوی راگەیاند: "لیسی مووچە ئامادەکراوە، 17ـی مانگ بە لێبڕنی 21٪ مووچە دابەشدەکرێت، 400 ملیۆن دۆلار بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
 
هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە بێ لێبڕین مانگانە پێویستی بە 613 ملیۆن دۆلارە، بەڵام 40 رۆژە مووچەی دابەشنەکردووە، بەلێبڕینی 21٪پێویستی بە 707 ملیار دینارە کە دەکاتە 487 ملیۆن دۆلار.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان 3ـی مانگی رابردوو دوایین مووچەی دابەشکرد و 17ـی 12 دابەشکردنی مووچە کۆتاییهات.


PM:12:09:11/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 31364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت