فەرمانگەی دادنووسی کەرکوك بە یەکەمی عێراق دیاریکرا
وێستگه نیوز-
وەزارەتی دادی عێراق رایدهگهیهنێت، فەرمانگەی دادنووسی کەرکوك لە رووی خێرایی لە راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان پلەی یەکەمى لەسەر ئاستی فەرمانگەکانی دادنووسی عێراق بەدەست هێنا.
وەزارەتی دادی عێراق، له پهڕهى فهرمى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بڵاویکردۆتەوە تێیدا هاتووه، فەرمانگەی دادنووسی کەرکوك نازناوی خێراترین فەرمانگەی دادنووسی لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.
فەرمانگەی دادنووسی کەرکوك، تابلۆیەکی لە ناو بینای فەرمانگەکە هەڵواسیووە تێیدا ئاماژەی بەوەداوە، هەر هاوڵاتیەك مامەڵەکەی بۆ 20 خولەک زیاتر دوابکەوێت، پێویستە سەردانی ژووری بەڕێوبەر بکات.
پۆستی بەڕێوبەری فەرمانگەی دادنووسی کەرکوک لە پشکی کوردە و یاساناس پەیڕەو یاسین، بەڕیوبەری فەرمانگەکەیە، هاوکات فەرمانگەی دادنووسی کەرکوک دوو دەوامی بەیانیان و ئێوارانی هەیە.
AM:11:46:11/01/2021
ئهم بابهته 4256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت