نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان


وێستگه‌ نیوزـ
ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی كانوونی دووه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 55 دۆلار و 42 سەنته‌، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 51 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت کەم کەم بەرزدەبێتەوە.

لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 یشدا بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بۆ -37 دۆلار دابەزی.


AM:08:24:11/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت