لە کەرکوك بەرپرسێکی داعش دەستگیرکرا
وێستگه نیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەرپرسێکی داعش لە سنوری پارێزگای کەرکوک دەستگیركرا، ئاماژه به‌وه‌شكراوه له‌ڕێگه‌ى داننانى یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كانى داعش توانراوه زانیاریان سه‌باره‌ت به‌م ئه‌ندامه ده‌ست بكه‌وێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە10ى كانونى دووه‌مى 2021، وەزارەتی ناوخۆی عێراق له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى بڵاویکردۆتەوە، توانراوە ئه‌ندامێكى دیكه‌ى داعش دەستگیر بكه‌ن، کە نازناوی (ابو ان‌س)ٚـی هەیە، لە ڕێگای داننانی یەکێک له دەستگیراوەکانی داعش لە ماوەی ڕابردوودا توانیویانە زانیاریان سەبارەت بە ئەندامێکی دیکەی رێکخراوی داعش لە سنوری کەرکوك دەست بكەوێت.
روونیشیکراوەتەوە، بەرپرسیارێتی لە یەکەی(اشبال الخلافه) ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە هەیە.
سه‌ره‌ڕاى كۆتایهاتنى داعش له عیراق، به‌ڵام شانه نوستووه‌كانى داعش له باشور و ناوه‌ڕاستى عیراق سه‌ریان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و چالاكى جۆراو جۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن
PM:03:58:10/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت