خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سبه‌ینێ دووشه‌ممه 11ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش ده‌ڵێ، كێشه بۆ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ دووشه‌ممه 11ی كانوونی دووه‌م، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 ده‌كات.
وتیشی: "له خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بودجه‌دا راو پێشنیازی په‌رله‌مانتارانیش وه‌رده‌گیرێت، لیژنه‌ی دارایی راپۆرتی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، دواتر ئه‌و پێشنیازانه‌ی په‌سه‌ند كران له راپۆرتی لیژنه‌ی داراییدا جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه".
له باره‌ی پشكی هه‌رێمه‌وه كه ئایا كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كرێت؟ ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی كه‌له هه‌مانكاتدا له فراكسیۆنی یه‌كێتیشه وتی: "تا ئێستا كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بووه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه بۆی دروست ده‌كرێت، چونكه په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سوننه لێناگه‌ڕێن وا به ئاسانی پشكی كورد له بودجه‌ی 2021 جێگیر بكرێت".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به پێویستی زانی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان به‌رگری له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بكه‌ن، هه‌روه‌ك ده‌بێت كارێك بكرێت هه‌م هه‌رێمی كوردستان و هه‌م حكومه‌تی عیراق پابه‌ندبن به رێككه‌وتنه‌كه‌و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
AM:11:33:10/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4824
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت