نرخی نهوت 56 دۆلاری تێپهڕاند
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ شهممه نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 56 دۆلار و 25 سەنت بهرزبوهوه، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 52 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بۆ یەکەمجارە لە 10 مانگی رابردوودا نرخی نەوت دەگاتە ئەو ئاستە کە لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە 55 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
بەپێی ماڵپەڕی ئۆیەڵ پرایس، نرخی بەرمیلێک نەوتی ئۆپێکیش بە 56 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسهندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت کەم کەم بەرزدەبێتەوە.
لە مانگی نیسانی ساڵی 2020 یشدا بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بۆ -37 دۆلار دابەزی.
AM:10:19:09/01/2021
ئهم بابهته 2164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت