نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران


وێستگه‌ نیوز ـ

بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ستپێبكات و زانیارییه‌كانیش له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ تا ئێستا كه‌متر له‌ 500 ملیار دینار كۆكراوه‌ته‌وه‌.


زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ ده‌ستیان گه‌یشتووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووه‌، تا ئێستا بەپێی ئەو داهاتانەی لە بەردەستیاندایە و بۆیان گەڕاوەتەوە، جگە لە پارەی نەوت 350 ملیار دیناری داهاتی کۆکراوەیان لە بەردەستدایە، کە داهاتی خاڵە سنووریەکان و ناوخۆیە و 90 ملیار دیناریش پارەی مانگی رابردوو، واتە 440 ملیار دینار ئامادەیە.  

به‌ وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌: "وه‌زاره‌تی دارایی چاوەڕوانی پارەی نەوت دەکات تا ناوەڕاستی مانگ بگات بە دەستیان لەگەڵ گەیشتنی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن، ئەوەش لای وەزارەتی دارایی و حکومەت یەکلابووتەوە، کە بەغدا هیچ بڕە پارەیەک ئەم مانگە نانێرێت".

باسی لەوەشکردووە، بڕیار وایە لە ماوەی هەفتەیه‌کدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکەن و لە هەموو ئەگەرێکدا پێش کۆتایی ئەم مانگە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکەن.  

لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە فەرمانگەکان کردبوو لیستی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 و یه‌كی فەرمانبەران به‌ لێبڕینی سه‌دا 21 ئامادە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2020دا هەشت مووچەی دابەشکردووه‌.


PM:10:39:08/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 26060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت