نرخی نهوت لەبەرزترین ئاستدا بەجێگیری مایەوە
وێستگه نیوز ـ
ئهمڕۆ هەینی 8ی كانوونی دووهمی 2021، نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهان لەبەرزترین ئاستی خۆیدا مایەوە کەلەسەروی 54 دۆلارە بۆ هەربەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت.
ئهمڕۆ له بۆرسهكانی جیهان نرخی نهوتی خاوی برێنت به 54 دۆلار و 51 سهنته، هاوكات بهرمێلێك نهوتی خاوی ئهمریكاش 50 دۆلار و 97 سهنته.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 10٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی 13٪ بەرزبووەتەوە.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، 20ی نیسانی ساڵی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
هاوکات، لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووشدا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002 تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
AM:08:18:08/01/2021
ئهم بابهته 4628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت