پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجە دەکات
وێستگەنیوز-
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا رۆژی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم و تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق ئەنجام بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکەن بۆ کۆبوونەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی رۆژی شەممە (9ـی کانونی دووەم) پەرلەمان بەمەبەستی خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021ی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەوتەی بەشێک لەپەرلەمانتاران لەئێستادا پەرلەمانی عێراق وەرزی یاسادانانی ماوەی مانگێک درێژکردوەتەوە، بۆیە لەماوەی ئەو مانگەدا پڕۆژەی بودجە پەسەندەکات و سەرەڕای تێبینییەکانیش، بەڵام پڕۆژەکە بۆ حکومەتی ناگەڕێنێتەوە ئەوەش بەهۆی دۆخی ناهەمواری وڵات.
پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 150 ترلیۆن دینار دیاریکراوە (نزیکەی 103.4 ملیار دۆلار)، لەو رێژەیەش 70 تريليۆن دينار (48.2 مليار دۆلار) کورتهێنانی هەیە کەدەکاتە 46.6% کۆی بودجە.
PM:08:20:07/01/2021
ئهم بابهته 3396
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت