لیمۆ، ئه‌و كچه‌ی باوكی به 350 دۆلار فرۆشتی
وێستگه نیوزـ
چیرۆكی منداڵێكی یه‌مه‌نی به‌ناوی (لیمون) واقعێكی ترسناك له ژیانی ژن و كچ و منداڵی یه‌مه‌نی پیشان ده‌دات كه باوكی له‌پێناو 350 دۆلار به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به كه‌سێكی دیكه‌ی فرۆشتووه.
سایتی حوڕه ده‌ڵێت كه له یه‌مه‌ن "ژن موڵكی پیاوه"، له‌سه‌ر فرۆشتنی ئه‌و كچه بچوكه‌ش كه ته‌مه‌نی له چه‌ند ساڵێكی تێناپه‌ڕێت، هاشتاگێك به‌ناوی "یارمه‌تیی لیمۆ بده‌ن" بڵاوكراوه‌ته‌وه و چالاكوانانی بواری به‌رگریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن كه باوكی به به‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سمی فرۆشتویه‌تی.
چالاكوانه‌كان ده‌ڵێن كۆیلایه‌تی له یه‌مه‌ن كۆتایی پێ نه‌هاتووه، چونكه له‌سه‌ر به‌ڵگه ره‌سمییه‌كه ناوی شایه‌ته‌كانیش هاتون و مۆری وه‌زاره‌تی دادی حوسییه‌كانی پێوه‌یه و هۆکاری ئەمەش نەفامی هەژارییە کە لەو وڵاتەدا هەیە، روداوه‌كه‌ش له شاری (ئیب) له ناوه‌ڕاستی یه‌مه‌ن رویداوه كه له‌ژێر ده‌ستی حوسیه‌كاندایه و و باوكه‌كه به‌ناوی (یاسر عید سه‌لاحی) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه قه‌رزه‌كانی بداته‌وه، به‌رامبه‌ر 200 هه‌زار ریاڵی یه‌مه‌نی كه ده‌كاته 350 دۆلاری ئه‌مریكی، به كه‌سێك فرۆشتوه.
چالاكوانان توانیویانه پاره‌كه په‌یدا بكه‌ن و ئه‌م كچه منداڵه له‌ده‌ست كڕیاره‌كه ده‌ربهێنن و بیده‌نه‌وه به باوكی، به‌ڵام هه‌ندێك ره‌خنه‌یان له‌و كاره گرتوه و ترسی ئه‌ویان هه‌یه دوباره باوكی بیفرۆشێته‌وه.
رێخراوه مرۆییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ڵێن كه له ناوچه دوره‌ده‌سته‌كانی ئه‌و وڵاته مێیینه هیچ به‌هایه‌كی نییه، چونكه مێینه‌كان به‌ناوی باوكیانه‌وه تۆمار ناكرێن، بۆیه ئه‌وانیش یان له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا ده‌یانده‌ن به شوو، یان ده‌یانفرۆشن، له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ش، كڕیاره‌كه وتویه‌تی كه مه‌به‌ست له كڕینی لیمۆ ئه‌وه نه‌بووه هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵدا بكات.
PM:12:40:02/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 24504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت