یەکێتی فۆڕم به كاسبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌لار پڕده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز ـ
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان فۆڕم به‌سه‌ر كاسبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زای كه‌لار دابه‌ش ده‌كات و داوایان لێده‌كات پڕی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی فۆڕمێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌ڵبه‌ندی كه‌لاری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له رێگه‌ی فۆڕمێكه‌وه كه به‌سه‌ر كاسبكارانی ناوچه‌ی پیشه‌سازی قه‌زاكه‌دا دابه‌شی كردووه تیایدا داوای ناوی چواری كه‌سه‌كه، شوێنی نیشته‌جێبوون، باری خێزانی، جۆری موڵكه‌كه كه (كرێچیه یان دوكانی خۆیه‌تی).
هه‌ر له فۆڕمه‌كه‌دا داوای جۆری پیشه‌كه‌و ژماره مۆبایلی كه‌سه‌كه كراوه، هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌شكراوه كه ئایا پێشتر سوودمه‌ند بووه له حكومه‌ت یان نا، هاوكات له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمه‌كه داواكرای كۆپی (كارتی ده‌نگدان، فۆڕمی خۆراك، كارتی نیشتمانی و ره‌گه‌زنامه) كراوه.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كێتی له‌كاتێكدایه كه پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم له چه‌ند ئاستێكدا به‌شێوازی جۆراو جۆر، ده‌ستیان كردووه به ئاماده‌كاری كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه بڕیاره له 6ی حوزه‌یرانی 2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
PM:01:23:29/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت