له مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر موسادا ئاهه‌نگ و سه‌ما كرا
وێستگه نیوزـ
ئاهه‌نگێكی گه‌رموگوڕی پڕ له سه‌ما و موزیك له مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر مو‌سا له شاری قودس سازكرا و به‌زاندنی پیرۆزیی ئه‌و مه‌زاره، تووڕه‌ییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
شه‌ممه‌ی رابردوو گروپێك له كچ و كوڕی گه‌نج ئاهه‌نگه‌كه‌یان سازكردوه و وه‌ك باس كراوه تیایدا سه‌ما كراوه و خواردنه‌وه‌ی كحولیش پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كراوه، كۆمه‌ڵێك گه‌نجی فه‌له‌ستینیش چونه‌ته سه‌ر ئاهه‌نگه‌كه و بڵاوه‌یان به به‌شداربوه‌كانی كردوه.
كریستین ریناوی، كچه رۆژنامه‌نوسێكی فه‌له‌ستینییه و رایگه‌یاندوه كه رۆلا مهعایعه، خانمه وه‌زیری گه‌شتوگوزاری فه‌له‌ستین پێی وتوه كه ئه‌و ئاهه‌نگه په‌یوه‌ندیی به ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه نه‌بووه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون مه‌سیحی نه‌بوون، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش به‌رپرسه له‌و شوێنه كه مزگه‌وتی ئه‌قسایه.
له به‌رامبه‌ریشدا حوسام ئه‌بو ره‌ب، بریكاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی فه‌له‌ستین جهختیكردوهتهوه كه به‌هیچ جۆرێك مۆڵه‌ت به‌و ئاهه‌نگه نه‌دراوه و زانیاریی نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی له مه‌زاری پێغه‌مبه‌ر موسادا گوزه‌راوه.
PM:05:03:28/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 14184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت