وه‌زیری كشتوكاڵ به‌ده‌م گلەییەکانی جوتیاره نمونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه ده‌چێت
وێستگه نیوزـ
جوتیارە نمونەییەکەی هەڵەبجە لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا هەندێک گلەیی و ناڕەزایی دەربڕی، وەزارەتی کشتوکاڵیش لەسەر داوای وەزیر بەدواداچوون بۆ کێشە و داخوازییەکانی ئه‌و جوتیاره ده‌كات و بە فەرمییش بانگهێشتی کردووە.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمی بانگێشتی ئازاد محەمەد، جوتیارە نموونەییەکەی هەڵەبجە کراوە، کە راستەوخۆ لە دوای پشووی سەری ساڵ سەردانی وەزارەتەکە بکات.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتوه كه بۆ پشتیوانیی زیاتری پرۆژەکانی جوتیارەکە و بەرهەمی خۆماڵیی کشتوکاڵی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رێکدەخرێت.
رۆژی یەکشەممە 27ی کانونی یەکەمی 2020، ئازاد محەمەد، جوتیارە نمونەییەکەی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه وتی "تا میلـلەت نەیەتە سەر خەت و نەڵێت ئازاد خزمەتی کردووە، ناگەڕێمەوە سەر کارەکەم و دەرناکەومەوە".
PM:11:42:27/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 3904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت