دوو ئافره‌تى داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز-
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عیراق ڕایگه‌یاند هێزه‌كانمان دوو ئافره‌تى داعشیان ده‌ستگیركردووه كه به‌رپرس بوون له دابه‌شكردنى مووچه به‌سه‌ر خێزانى چه‌كدارانى داعشدا.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه26ى كانونى یه‌كه‌مى 2020،له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه،له ڕێگه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانمانه‌وه له پارێزگاى كه‌ركوك توانیومانه دووئافره‌تى "تیرۆریست"ده‌ستگیر بكه‌ین، كه مووچه‌یان به‌سه‌ر خێزانى چه‌كدارانى داعشدا دابه‌شكردووه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه، له ڕێگه‌ى چاودێرییه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هه‌واڵگرى كه‌ركوكه‌وه ئه‌و دوو داواكراوه ده‌ستگیر بكه‌ین.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه،لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه و دانیان ناوه به تاوانه‌كانیاندا، هه‌روه‌ها به پێى مادده‌ى 4ى تیرۆریستى سزاده‌درێن.
PM:01:11:26/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 2112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت