یەکێتی پۆستی بریکاری وەزارەتی تەندروستی وەرگرت

‌قوباد تاڵەبانی، وەزیری تەندروستی، لەمەراسیمی دەستبەکاربوونی بریکاری وەزیری تەندروستی

وێستگه‌ نیوز ـ
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی بریكاری وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پڕ كرده‌وه‌ و د. ره‌هێڵ فه‌ره‌یدونی ده‌ستنیشان كرد.


قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "ئەمڕۆ بەشداربووم لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی دکتۆر رەهێڵ فە‌رە‌یدون وەک بریکاری وەزیری تەندروستی".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێزیان، جەختمان کردەوە کە وەزارەتی تەندروستی وە‌زارە‌تێكی گرنگە‌ و هاوکار دەبین لە باشترکردنی ئەم کەرتە لە هەرێمەکەمان بە شێوەیەک لە ئاست چاوەڕوانی هاوڵاتیاندا بێت".


PM:02:10:23/12/2020








ئه‌م بابه‌ته 8948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت