مامۆستایه‌كی زانكۆ له پارێزگای میسان كوژرا
وێستگه نیوزـ
چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو مامۆستایەكی زانكۆیان لە پارێزگای میسان كوشت.
سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە ئەحمەد شەریفی، مامۆستا لە كۆلێژی مەنارە كرد و بە هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عیراق به‌پێی سه‌رچاوه‌كه بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه مامۆستاكه یاریدەدەری راگری كۆلێژی مەنارە بووە بۆ زانستە پزیشكییەكان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر دەستدرێژی گولـله كرابووە سەر سەرۆكی زانكۆی میسان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسیتیی عیراقیش داوای لە هێزە ئەمنییەكان كردبوو كە مامۆستایان و ئەكادیمییەكان بپارێزن.
PM:08:50:16/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت