زانكۆی‌ راپه‌ڕین ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ له‌ سەرجەم كۆلێژ و بەشەكان راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز- 
ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین له‌ ئاگادارییه‌كدا دەستپێكردنەوەی خوێندنی ناو كەمپەسی‌ لە سەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی راپەڕین راگه‌یاند. 

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین له‌ ئاگادارییه‌كدا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ له‌سه‌رجه‌م كۆلێژه‌كانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، رۆژی شەممە 19-12-2020، دەوامی ناو كەمپەس، لەسەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆی راپەڕین، دەستپێدەكاتەوە".

ئەنجومەنی زانكۆی راپەڕین له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، خوێندكاران ئاگاداردەكەینەوە، كە دەتوانن لەرۆژی هەینی 18-12-2020ەوە بگەڕێنەوە ناو بەشە ناوخۆییەكان.


PM:01:18:14/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت