زانكۆی هه‌ڵه‌بجه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشووی فەرمی بۆ قۆناغی یەكەمی كۆلێژه‌كان راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە رایگه‌یاند، یەك هەفتە پشووی فەرمی دەبێت بۆ قۆناغی یەكەمی كۆلێژه‌كان.
سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە لە ئاگادارییه‌كدا خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی سەرجەم بەشەکانی کۆلێژەکان ئاگادار دەكاته‌وه كە لە رۆژی یەك شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٣ بۆ ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/١٢/١٧ پشوو دەبێت و خوێندن ڕادەگیرێ.
ئاشكراشی كردووە، لە ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی ئایندەوە خوێندن دەستپێدەکات.
سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ خوێندکارانی قۆناغەکانی دیکەی بەش و کۆلێژەکان خوێندن بەردەوام دەبێت بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی.
AM:09:56:12/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت