كۆرۆنا كێشه‌ی ره‌پبوونی چوك دروست ده‌كات
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2020 داین و توێژه‌ران هه‌واڵێكی نوێ سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا راده‌گه‌یه‌نن ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ڤایرۆسه‌كه ببێته هۆی دروستبوونی كێشه‌ی ره‌پبوونی چووكی پیاوان له كاتی جووتبووندا.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌یه‌كی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی نیویۆرك نیوس، پزیشكێك رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و ده‌رمانانه كاریگه‌ری لاوه‌كیان هه‌بێت و ببنه هۆی دروستبوونی كێشه‌ی سێكسی له پیاواندا.
پزیشكه‌كه كه ناوی دانا گرایسن_ه و ئه‌وه‌شی وتووه: "ئێمه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین كه ڤایرۆسه‌كه كاریگه‌ری درێژخایه‌نی له‌سه‌ر ته‌ندروستی هه‌موومان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆی خه‌مێكی گه‌وره‌تر بۆ پیاوان ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری ڤایرۆسه‌كه له‌سه‌ر شاده‌ماری ئه‌ندامی نێرینه ده‌مێنێته‌وه".
له كۆتاییدا پزیشكه‌كه ده‌ڵێت: "پێویسته هه‌موومان خۆمان بپارێزین، چونكه به‌راستی نابێت به بێ بایه‌خی لێی بروانین".
ڤایرۆسی كۆرۆنا یه‌كێكه له‌و ڤایرۆسانه‌ی ده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ بمێنێته‌وه و كاریگه‌ری خۆی به‌جێ بهێڵێت.
وه‌رگێڕانی: هێڤار هیوا
PM:12:22:09/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 19540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت