بەكاتیۆشا هێرشكرایە ماڵی فەرماندەیەكی عێراقی


وێستگە نیوز- 
بەكاتیۆشا هێرشكرایە سەر ماڵی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و چوار پاسەوانی برینداربوون.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ئەمشەو بەچەكی كاتیۆشا هێرشكرایە سەر ماڵی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار لیوا ناسر غنام درایە بەر كاتیۆشا و چوار پاسەوانی برینداربوون، ئەو هێرشەش لەكاتێكدایە ناوبراو بڕیاریدا بوو وێنەكانی ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرۆكی پێشووی حەشدی شەعبی كە سەرەتای ئەمساڵ لەبۆردومانی سوپای ئەمەریكا لەبەغدا كوژرا لەشەقامەكانی ئەنبار لابدرێن و سەرۆكی حەشدی شەعبیش هەڕەشەی دەستبڕینی لە فەرماندەی سوپا كردبوو ئەگەر دەست بۆ وێنەو تابلۆكانی حەشد ببات .

هەر بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەم هەڕەشەیە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بریاریدا لیژنەیەكی لێكۆلێنەوە پێكبهێندرێت.


PM:11:26:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو