ئاراس شێخ جەنگی: یەكێتی و گۆڕان لەم حكومەتە هیچیان بەدەست نییە


وێستگە نیوز-
ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حیزبەكەی و بزووتنەوەی گۆڕان لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم هیچیان بەدەست نییە.

ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاندووە، ناردنی ئەو شاندە بۆ بەغدا ئەگەر ڕاست بێت مانای ئەوەیە حكومەتی بنەماڵە ئامادە نییە لەگەڵ بەغدا ڕێك بكەوێت، بۆیە چاوەڕوانی وەزعێكی زۆر لەمە خراپتر بكەن، ئەگەر ئەمانە میللەتیان لا گرنگ بێت ئەبوایە مەسعودو كوڕەكەی بڕۆیشتنایە بۆ بەغدا، بۆیە باسی ئەوانە دەكەم، چونكە یەكێتی و گۆڕان هیچیان بەدەست نیە لەم حكومەتە".

شەوی رابردوو شاندێكی تەكنیكی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەنگی، وەزیری دارایی و ئابوری سەردانی بەغدایان كرد بۆ گفتوگۆ سەبارەت بەكێشە داراییەكانی هەردوولا، بڕیارە دواتریش وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بكەن.


PM:11:09:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت