مامۆستایەكی زانكۆ بەڕووداوی ھاتووچۆ گیانی لە دەستدا


وێستگەنیوز-

ئەمشەو لەڕووداوێكی ھاتووچۆ لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركوك - بەغدا نزیك ناحیەی تازە خورماتوو، مامۆستایەكی زانكۆی كەركوك گیانی لەدەستدا و دوانی دیكەش برینداربوون.

ھۆزان جاسم، چالاكوان لە تازەخورماتوو بەوێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەكی كەركوك - بەغدا نزیك ناحیەی تازە خورماتوو بەھۆی ڕوداوێكی ھاتوچۆ مامۆستایەكی زانكۆ بەناوی (حسێن حەمە عەلی) تەمەن 56 ساڵ كە لە كەركوك دەوامی دەكرد گیانی لەدەستدا.

ناوبراو روونیكردەوە، لەڕووداوەكەدا دوو منداڵی دیكەش بەناوەكانی (محەمەد حسێن حەمە عەلی برزۆ) تەمەن 11 ساڵ و (سەجا زاھیر جەبار) تەمەن 8 ساڵ بە سەختی برینداربوون و باری تەندروستیان ناجێگیرە.


PM:10:37:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 8144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو