هەولێر، ئوتومبیلێك خۆی بەنێو خەڵكدا كرد و دوو كەس گیانیان لەدەستدا


وێستگە نیوز-
لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی جۆری بی ئێم دەبلیۆ خۆی بەنێو خەڵكدا كردووە و دوو كەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاندووە، رووداوەكە بەهۆی پێشبڕكێوە بووە و ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە جگەرەفرۆشن و كەسێكیش برینداربووە. 
 
ناوبراو روونیكردەوە، ئۆتۆمبێلەكەی لە جۆری بی ئێم دەبلیو بووە دوای ئەوەی لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلەی پێشبڕكێی لەگەڵ كردووە بەر یەك دەكەون، كۆنترۆڵی لەدەستداوە، ئۆتۆمبێلەكە خۆی كێشاوە بە ستوونێكی پردی پەڕینەوە لەسەر شەقامی 60 مەتری، شۆفێری ئۆتۆمبێلە بی ئێم دەبلیوەكە دەستگیركراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەی دیكە كە لە جۆری ئاڵتیمایە، دیار نییە.



PM:09:50:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 4908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو