حكومەتی هەرێم دەنگۆیەك سەبارەت بەقەرز بۆ مووچە رەتدەكاتەوە


وێستگە نیوز-

حكومەتی هەرێمی كوردستان رەتیدەكاتەوە بۆ دابینكردنی مووچە قەرزی لەسەرمایەدارێك كردبێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، چەند ڕۆژێكە لەسۆشیال میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاودەكرێتەوە گوایە سەرمایەدارێك بەناوی سەلام كەریمخان برادۆستی بڕی 209 ملیۆن دۆلاری بۆ دابینكردنی مووچە بە قەرز داوە بەحكومەتی هەرێم، ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

لەچەند رۆژی رابردوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی راگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد، بۆ دابینكردنی پارەی تەواو بۆ مووچە جگە لەداهاتی ناوخۆ، قەرزی ناوخۆیی دەكەن و هەر كاتێك 320 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشت، قەرزەكە دەدەنەوە.


PM:08:40:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 5216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت