سەركردەیەكی پارتی: ھەندێك لەكادیر و بەرپرسە باڵاكانی حیزبەكان بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن حكومەت بە ھی خۆیان نازانن
ئەحمەد كانی
وێستگە نیوز-
سەركردەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەوەی لە كوردستاندا دەگوزەرێت قەیرانی عەقڵییەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەندێك لەكادیر و بەرپرسە باڵاكانی حیزبەكان بەدەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن حكومەت بە ھی خۆیان نازانن.
ئەحمەد كانی، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی 2ی پارتی لە فەیسبوكی خۆی نووسیویەتی، ئەوەی ئێستا لەكوردستاندا دەگوزەرێت بەر لەھەموو قەیرانەكان، قەیرانی ویژدان و قەیرانی عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە و وتویەتی "عەقڵیەتی ئینتیما بۆ حزب و كەسایەتییەكانی ناو حزب زۆر بەھێزتر و زاڵترە لە جوڵاندنی ویژدان و بیركردنەوە بە عەقڵیەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت".
كانی ئاماژەی بەوەكردووە، ھەندێك لەكادیرەكان و بگرە لەبەرپرسە بالاكانی خودی حزبێك چ ئەوەی بەشدارە لە حكومەت یا ئەوەی دەیەوێت خۆی وەكو ئۆپۆزسیۆن وێنا بكات حكومەتی ھەرێمی كوردستان بەھی خۆیان نازانن، بەڵكو خوازیارە ھەموو دەسكەوتەكان بۆ حزبەكەی ھەژمار بكرێت و لەناو حزبەكەشیدا ھەموو دەسكەوتەكان بۆ خۆی ھەژمار بكرێت، ئەگەر نا بەپێچەوانەی ئەوەوە حكومەت دەبێت ھەمیشە بەگومانەوە سەیر بكرێت و بخرێتە ژێر ھێمای پرسیارەوە.
لەدوو رۆژی رابردوودا بەهۆی دواكەوتنی مووچە و خراپی دۆخی ئابوری، شاری سلێمانی خۆپیشاندانی بەخۆوە بینی و بەو هۆیەشەوە گرژی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان دروستبوو.
PM:06:29:04/12/2020
ئهم بابهته 5364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت