قوباد تاڵەبانی بەڵێنێك بەخاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەدات


وێستگە نیوز-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوایەكی رێكخراوەكانی خاوەن پێداویستی تایبەتی قبوڵكردووە بۆ كۆبوونەوەیەك لەئەنجومەنی وەزیران بۆ خستنەڕووی داواكانیان.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوێنێ بەبۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە سەردانی رێكخراوەكانی خاوەن پێداویستی تایبەتی كرد لەشاری سلێمانی.

سامان حسێن، لێپرسراوی گشتی یەكێتی كەمئەندامانی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، سەردانەكەی قوباد تاڵەبانی بەمەبەستی پیرۆوبایی بووە بۆ رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵام ئەوان داوایەكیان لێكردووە بۆ سازكردنی كۆبوونەوەیەك لەئەنجومەنی وەزیران لەشاری هەولێر تا لەوێ داواكانیان پێشكەش بكەن، قوباد تاڵەبانیش بەڵێنی پێداون ئەو داوایەیان جێبەجێ بكات.


PM:05:25:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت