رێنماییه‌كانی خۆپاراستنی لە كۆرۆنا پێشێل كرد و كیم جۆنگ ئون گولـلەبارانی کرد
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی كۆریای باكور هاوڵاتییه‌كی وڵاته‌كه‌ی گولـله‌باران كرد كه رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنای پێشێل كردبوو.
ئێزگه‌ی Free Asia بڵاویكرده‌وه كه هاوڵاتییه‌كه‌ی كۆریای باكور به قاچاغ له سنوری چینه‌وه هاتبوه‌وه وڵاته‌كه‌ی و به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنای پێشێل كردبوو، به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ گولـله‌بارانیان كردوه.
به‌گوێره‌ی ئێزگه‌ی ناوبراو، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی له 50 ساڵیدایه و كۆریای باكوریش به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی سنور گولـله‌بارانی كردوه و رایگه‌یاندوه كه ده‌بێت ئه‌و پیاوه بێته په‌ند بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن پێشێل ده‌كه‌ن.
كۆریای باكور وای راگه‌یاندوه كه هیچ حاڵه‌تێكی توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدا تۆمار نه‌كراوه، كه‌چی رێوشوێنی زۆر توندیشی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه داناوه.
به‌پێی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له كۆریای باكور هه‌شت هه‌زار و 594 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، به‌ڵام به‌رپرسانی پیۆنگ یانگ پشتڕاستیان نه‌كردوه‌ته‌وه.
PM:01:57:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 9804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت