له كۆشكی شاهانه پرسه بۆ سه‌گه‌كه‌ی شاژن داده‌نرێت
وێستگه نیوزـ
دوای مرداربونه‌وه‌ی یه‌كێك له سه‌گه په‌سه‌ندكراوه‌كانی، شاژنه ئه‌لیزابێسی دووه‌م، شاژنی به‌ریتانیا پرسه‌یه‌كی له كۆشكی شاهانه‌ی به‌كینگهام دانا.
"فۆلكان" ناوی سه‌گه‌كه‌ی شاژنه كه له جۆری "دۆرگی"یه و به‌پێی سایتی ده‌یلی مه‌یڵ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و سه‌گه له شاری ویندسور مردرابوه‌ته‌وه، له ساڵی 2007ه‌وه "فۆلكان" بوه‌ته سه‌گێكی په‌سه‌ندكراو له‌لای شاژن و له چه‌ندین بۆنه‌دا له‌گه‌ڵیدا ده‌ركه‌وتوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه سه‌گه‌كه ناوبانگی ده‌ركردوه.
بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌گه‌ش، شاژن بڕیاری داوه پرسه‌یه‌ك له كۆشكی به‌كینگهامی شاهانه رابگه‌یه‌نێت.
له ساڵی 2018ش، شاژن ئه‌لیبزابێسی دووه‌م سه‌گێكی دیكه‌ی به‌ناوی "ویلیۆ" له‌ده‌ستدا كه یه‌كێك بوو له په‌سه‌ندكراوترین سێ سه‌گ له‌لایه‌ن شاژن.
PM:12:05:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 7628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت