سێیه‌م په‌رله‌مانتاری عیراق به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

‌عه‌لی عه‌بودی

وێستگه‌ نیوزـ

مانگی رابردوو په‌رله‌مانتار حسێن زوهه‌یری و پێش ئه‌ویش ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك به‌ناوی غه‌یدا كه‌مبش، كه‌ دوو په‌رله‌مانتاری عیراق بوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش گیان له‌ده‌ستدانی په‌رله‌مانتارێكی دیكه‌ به‌و ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ راگه‌یه‌ندرا.

په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ عه‌لی عه‌بودی، په‌رله‌مانتاری ره‌وتی حیكمه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستداوه‌، له‌ پرسه‌نامه‌كه‌یدا په‌رله‌مانی عیراق ناوبراوی به‌ كه‌سێك چالاك له‌ بواری كاركردندا وه‌سفكردوه‌ و هه‌میشه‌ ئاماده‌بووه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و به‌دواداچونی بۆ كاروباری هاوڵاتیان كردوه‌.

له‌ 24ی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو په‌رله‌مانتار حسێن زوهه‌یری دوای توشبونی به‌ كۆرۆنا چووه‌ لوبنان و له‌وێ گیانی له‌ده‌ستدا، پێش ئه‌وه‌یش ژنه‌ په‌رله‌مانتارێك به‌ناوی غه‌یدا كه‌مبش به‌ هه‌مان ڤایرۆس گیانی له‌ده‌ستدا.


AM:10:46:04/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 1144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت