ته‌مه‌نی 99 ساڵه و دوای توشبونی به كۆرۆنا چاكبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
پیره‌ژنێكی كرواتی كه ته‌مه‌نی 99 ساڵه توانی به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ربكه‌وێت و دوای توشبونی به ڤایرۆسه‌كه چاكبوه‌وه.
ژنه به‌ته‌مه‌نه‌كه به‌ناوی مارگریتا كرانجسیك له خانه‌ی به‌ساڵاچوانی شاری مارلۆڤاك له ناوه‌ڕاستی كرواتیا ده‌ژیان و دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو توشی كۆرۆنا بووه، له نه‌خۆشخانه خراوه‌ته ژێر چاره‌سه‌ر و دوای سێ هه‌فته‌ش ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندوه و چاكبوه‌ته‌وه.
مارگریتا به رۆژنامه‌ی فیچرنجی لیست-ی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند "كۆرۆنام تێپه‌ڕاند، ئێستا هه‌ست به باشی ده‌كه‌م"، ستیڤیكا لیناك، به‌ڕێوه‌به‌ری خانه‌ی به‌ساڵاچوون كه مارگریتای لێده‌ژی وتویه‌تی "مارگریتا یه‌كێك بوو له‌و سه‌دان كه‌سه‌ی له شاره‌كه‌دا توشی كۆرۆنا ببوو، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌رنه‌كه‌وتبوو".
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌ڵێت كه سه‌ره‌ڕای ته‌مه‌نه زۆره‌كه‌ی و لاوازیی جه‌سته‌ی مارگریتا، كه‌چی ڤایرسه‌كه هیچ زیانێكی پێ نه‌گه‌یاندوه.
تائێستا له كرواتیا كه دانیشتوانه‌كه‌ی زیاترله چوار ملیۆن كه‌سه، 140 هه‌زار توشبوی كۆرۆنا تۆمار كراوه و دوو هه‌زار توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:10:32:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 5804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت