گروپه‌كانی سه‌ربه ئێران له عیراق كه‌وتونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه
فەخریزادە و سولەیمانی
وێستگه نیوزـ
گروپه‌كانی سه‌ربه ئێران له عیراقدا له چه‌ند شار و ناوچه‌یه‌ك ده‌ستیان به خۆكۆكردنه‌وه كردوه، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عیراق.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منیی عیراق بڵاویكرده‌وه كه گروپه چه‌كداره عیراقییه‌كانی سه‌ربه ئێران له‌ئێستاوه ده‌ستیان به‌ئاماده‌باشی كردوه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و بۆشاییه قۆرغ بكه‌ن كه ئه‌مریكا دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عیراق به‌جێی ده‌هێڵێت.
سه‌رچاوه باڵاكه رایگه‌یاندوه كه گروپه‌كانی سه‌ربه ئێران به‌تایبه‌ت له قه‌زای شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا خۆیان ئاماده كردوه و له‌ئێستاوه ده‌ستیانكردوه به زیادكردنی ژماره‌ی چه‌كداری خۆبه‌خش له ریزه‌كانیان و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازیی زیاتریشیان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه، زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن باڵه چه‌كداره‌كانی سه‌ربه ئێران پیلانیان هه‌یه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له یادی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و كوشتنی موحسین فه‌خریزاده، زانای ئه‌تۆمیی ئێران له هه‌ینیی رابردوو، بكه‌نه ئامانج و تۆڵه‌یان بكه‌نه‌وه.
AM:10:01:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 2704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت