دوایین جیاوازیی ده‌نگه‌كانی نێوان بایدن و تره‌مپ ئاشكرا كرا
ترەمپ و بایدن
وێستگه نیوزـ
نوێترین راپۆرت ده‌ریده‌خات كه جۆ بایدن، سه‌رۆكی چاوه‌ڕوانكراوی نوێی ئه‌مریكا به نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن ده‌نگ له پێش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكاوه‌یه.
دامه‌زراوه‌ی Cook Political Report ی ئه‌مریكا له نوێترین زانیاری‌دا ئاشكرایكردوه كه له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكا جۆ بایدن، كاندیدی دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا 81 ملیۆن و 264 هه‌زار و 673 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و له به‌رامبه‌ریشدا دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كان بووه‌ته خاوه‌نی 74 ملیۆن و 210 هه‌زار و 838 ده‌نگ.
ئه‌و دوو كاندیده پێویسیان به 270 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، راپۆرته‌كان ده‌ڵێت كه بایدن 306 ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژادنی به‌ده‌ستهێناوه و له به‌رامبه‌ریشدا 232 ئه‌ندامی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی ده‌نگیانداوه به تره‌مپ.
هێشتا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له هه‌ندێك ناوچه و ولایه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه، بایدن خۆی به براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌زانێت و تره‌مپیش چاوه‌ڕوانی موعجیزه‌یه تا پێش بایدن بكه‌وێت.
AM:09:21:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 4488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت