عەفرین.. لە 10 رۆژدا 28 ھاوڵاتی مەدەنی رفێنراون
وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی
رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، لە 10 رۆژی رابردوودا لە عەفرین 28 کەس لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا رفێنراون و لە ماوەی مانگێکیشدا حەوت ھەزار داری زەیتون بڕدراونەتەوە.
ئیبراھیم شێخۆ، وتەبێژی رێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین بە وێستگەنیوزی رایگەیاند:" لە 10 رۆژی رابردوودا 11 ژن و 17 پیاو لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیاوە لە عەفرین رفێنراون".
وتیشی:" بەپێی زانیارییەکانمان چەکدارانی حەمزەی سەر بە تورکیا لە عەفرین ژنێکیان بە ناوی عایشە محەمەد مەنسۆر کە خەڵکی پارێزگای حومس بووە کوشتووە".
شێخۆ ئاماژە بەوەشکرد:" لە ماوەی مانگێکدا تورکیا حەوت ھەزار داری زەیتونی لە گوندی مەیدانکی سەر بە ناحیەی شەرا سەر بە قەزای عەفرین بڕیوە، ئەوەشی وەک پلانی وشکردنی سەوزایی و روخاندنی ژێرخانی کشتوکاڵی ناوچەکە ناوبرد".
PM:11:44:03/12/2020
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت