248 تووشبووی كۆرۆنا لەكوردستان راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 248 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 9 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٢٤٨ تووشبووی نوێ تۆماركراون (٩٧ هەولێر، ٦٩ سلێمانی، ٦٥ دهۆك، 4 هەڵەبجە، ١٣ گەرمیان)، ١٧٧ تووشبوو چاكبوونەوە (١٠٧ هەولێر، ٢٣ سلێمانی، ٧ دهۆك، ٩ هەڵەبجە، ٣١ گەرمیان) لەگەڵ تۆماركردنی ٩ مردن (٤ هەولێر، ٢ سلێمانی، 1 دهۆك، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین).

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 97 هەزار و 584 تووشبوو، 61 هەزار و 203 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 195 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.



PM:03:21:03/12/2020


ئه‌م بابه‌ته 2032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو